Gullê

3 views

Lyrics

دوێنێ وەختی ئێوارێ، کە دیم گوڵاو دەبارێ
 نەمزانی یاری خۆمە، وەی بەناز دەڕوا بە جارێ
 دوێنێ وەختی ئێوارێ، کە دیم گوڵاو دەبارێ
 نەمزانی یاری خۆمە، وەی بەناز دەڕوا بە جارێ
 گوڵیش لە ڕاست تۆ وایە، شەرمەزار و ڕسوایە
 تۆ گوڵی، تۆ گوڵاوی، بۆنی گوڵ هەر لە تۆ دایە
 گوڵیش لە ڕاست تۆ وایە، شەرمەزار و ڕسوایە
 تۆ گوڵی، تۆ گوڵاوی، بۆنی گوڵ هەر لە تۆ دایە
 داو داو زوڵفت لەسەر شان پەرشانە
 جوانی تۆ تەنها هی کچی کوردانە
 (داو داو زوڵفت لەسەر شان پەرشانە)
 (جوانی تۆ تەنها هی کچی کوردانە)
 ئەرێ گوڵێ، چاو بە کلێ، بەو چاوانەی بازت بڵێ
 گەر لەبەر منیش نەبێ، کەمێ لە خوا بکە سڵێ
 (ئەرێ گوڵێ، چاو بە کلێ، بەو چاوانەی بازت بڵێ)
 (گەر لەبەر منیش نەبێ، کەمێ لە خوا بکە سڵێ)
 ♪
 عاشقم، ڕوو لە دەشتم، من شێتی چاوی گەشتم
 باوەش و ئەگریجەی تۆ لە من بۆتە بەهەشتم
 ئازیزم، گوڵی ژاڵە، بەژنت دەڵێی شمشاڵە
 منیش وێڵ و ئاوارەم، بێ تۆ ژیانم تاڵە

Audio Features

Song Details

Duration
04:33
Key
7
Tempo
125 BPM

Share

More Songs by Zakaria Abdulla

Similar Songs